بەغدا.. زیاتر لە 70 کەس کوژران و بریندار بوون

بەغدا.. زیاتر لە 70 کەس کوژران و بریندار بوون
بەهۆی دوو تەقینەوەی جیاوازەوە لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق لە رۆژی سێشەممە 17ـی ئایاری 2016، زیاتر لە 70 هاووڵاتیی کوژران و بریندار بوون.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، تەقینەوەی یەکەم لە رێگای ژنێکی خۆکوژەوە لە بازاڕی چوار هەزاری لە ناوچەی شەعبی شیعەنشین روویداوە و بەهۆیەوە 17 هاووڵاتی کوژران و 28ـی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەی دووەم لە علەوەی رەشید لە باشووری بەغدا روویداوە و بووەتە هۆی کوژرانی شەش هاووڵاتی و برینداربوونی 21ـی دیکە.

بەهۆی ناکۆکییە تائیفی و نێوخۆییەکان و زیادبوونی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، بەردەوام تەقینەوە لە شاری بەغدا روو دەدات و ئەم شارەش لەسەر ئاستی جیهان، بە یەکێک لە ترسناکترین جیهان دادەنرێت.







باسنيوز
Top