ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی روتبە دەستپێکرد

 ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی روتبە دەستپێکرد
هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە 3 قۆڵەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەی روتبەیان لە رۆژئاوای شاری روومادی دەستپێكرد.

سەباح كەرحوت، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار راگەیاند : رۆژی دووشەممە 16/5/2016، هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەپاڵپشتی چەکدارانی هۆزەکان و فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق و هاوپەیمانان، لە قۆڵەكانی رۆژئاوا، باشوور و رۆژهەڵات ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەی روتبەیان لەدەست چەكدارانی داعش دەستپێكرد."

كەرحوت گوتیشی : لیوایەكی پۆلیسی ئیتحادی ئەنبار، هێزەكانی فرقەی7 ی سوپا، دەزگای دژەتیرۆر، فەوجەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی ئەنبار و پاسەوانانی سنوور لە ئۆپەراسیۆنەكەدا بەشدارن، بڕیارە چەند كاژێرێكی دیكە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار و جەزیرە بەیاننامەیەك لەبارەی دوایین زانیاری و پێشڕەوی هێزە ئەمنییەكان بڵاوبكاتەوە".

دوای كشانەوەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە نێوەڕاستی ساڵی 2014، چەكدارانی داعش شارۆچكەی روتبەیان كۆنترۆڵكرد و رێگەش بە خەڵكی نادەن شارۆچكەكە جێبێڵن و روو لە شارەكانی دیكەی عێراق بكەن.





رووداو
Top