ھاوپەیمانان 22 ھێرشی دیكە دەكەنە سەر داعش
لە راگەیەنراوێکدا سوپای ئەمریکا ئاشكرای كرد: "فڕۆکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان 17 هێرشی نوێیان کردووتە چەند ئامانجێکی چەکدارانی داعش لە قەزای روتبەی رۆژئاوای ئەنباڕ لە عێڕاق".
لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەدا سوپای ئەمریكا رایگەیاندووە: "فڕۆکەکان 5 هێرشی دیکەیان بۆ سەر چەند مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعش، لە مارعی سووریا ئەنجامداوە".
ھێزی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش زیاتر لە دوو ساڵە ھێرشە ئاسمانییەكانی لە عێراق و سووریا بەردەوامە و لە رێگەی ھێرشەكانیان توانیویانە زیانی زۆر بە چەكدارانی داعش بگەیەنن و بە ھاوكاری ھێرشی زەمینی ھێزەكانی عێراق و سووریا توانراوە بەشێكی زۆر لە ناوچەكان لە ژێر دەستی داعش رزگار بكەن.
K24
