فوئاد مەعسوم و هادی عامری کۆبوونەوە

فوئاد مەعسوم و هادی عامری کۆبوونەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-5-2016 فوئاد مەعسووم، سەرۆككۆماری عێراق لە بەغدا لەگەڵ هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر کۆبووەوە و بارودۆخی ئەمنی، سیاسیی و رێوشوێنەكانی چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیان بوو.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هەنگاوەكان چڕ بكرێنەوە بە ئاراستەی دۆسیەكانی چاكسازیی و قەڵاچۆكردنی گەندەڵیی، سەرباری تێكشكاندنی تێرۆر بەیەكجارەكی.

دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پەیڕەوكردنی دەسەڵاتەكانی یاسادانان، چاودێریی دەستووریی بە مەبەستی رەخساندنی كەشوهەوا بۆ تەواوكردنی پرۆسەی چاكسازیی و چارەسەركردنی كێشە ئابووری و دارایی و ئەمنییەكان، تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکەی مەعسووم و عامری بوون.



رووداو
Top