هاوپەیمانان نزیکەی 450 بنکەی داعش بۆردومان دەکەن

 هاوپەیمانان نزیکەی 450 بنکەی داعش بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە رێکخراوی توندڕەوی داعش، نزیکەی 450 بنکەی ئەو رێکخراوەیان بۆردومان کردووە.



بەپێی راگەیەندراوێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە ، لە رۆژانی 3ـی ئایاری 2016 تاوەکو 9ـی ئایار، 39 بنکەی مووشەکهاوێژیی، 84 یەکەی چەکداری، 49 بنکەی بەرەکانی شەڕی ئەو رێکخراوە، 49 ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر و 42 شوێنی کۆبوونەوەی چەکدارانی داعش بۆردومان کراون.



هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم 443 بۆردومانانە لەو ماوەیە، لە شاری مووسڵ ئەنجام دراون.



وێڕای تێکشکاندن و بۆردومان کردنی ئەو بنکە و بارەگایانە، چەندین بارەگای دیکەی ئەو رێکخراوە لە شاری مووسڵ و دەوروبەری بۆردومان کراون.



دوای هێرشی چەکدارانی داعش لە مانگی ئابی 2014 بۆ سەر کوردستانی باشوور، ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی و رۆژئاوایی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا، کە لە رێی ئاسمانییەوە بنکە و بارەگاکانی داعش بۆردومان دەکەن.













باسنیوز
Top