سیناتۆرێكی ئەمەریكا: عێراق بەكردەوە بە سەر كورد و شیعە و سوننەدا دابەش بووە
لە پانێلێكی پەیمانگەی هەدسن بۆ توێژینەوە، كە تایبەت بوو بە قەیرانەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاروباری دەرەوەی ئەمەریكا، ماركۆ ڕۆبیۆ، سیناتۆری كۆمارییەكان و پاڵێوراوی پێشووی ئەو حزبە بۆ سەرۆكایەتیی ئەمەریكا، ئاماژەی بەوە كردوە كە عێراق بە شێوەیەكی كردەیی بەسەر سێ ناوچەی كوردی و شیعە و سوننەدا دابەش بووە.
ئەو سیناتۆرە ئەمەریكییە ئاماژەی بە بارودۆخی ئەمڕۆی عێراق كردووە، بەتایبەت شەڕی داعش و گرووپە هاوشێوەكانی لە عێراق كە وای كردووە ئەو وڵاتە بەسەر سێ ناوچەی كوردی و شیعە و سوننەدا دابەش بكرێت.
ئەوەشی باس كردووە كە ئەمەریكا دەبێ لە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی داعش و گرووپە توندڕەوەكان لە عێراق و سووریا بكۆڵێتەوە و لەو بارەیەوە، ماركۆ ڕۆبیۆ، بەشار ئەسەد سەرۆكی ڕژێمی سووریای بە یەكێك لە هۆكارەكانی دروستبوونی داعش لە ناوچەكە دانا.
باسنيوز
