فوئاد مه‌عسوم وه‌جبه‌یه‌كی نوێی سزای له‌سێداره‌دانی په‌سه‌ند كرد
له راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له كه له‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان بڵاو كراوه‌ته‌وه تێیدا هاتووه، خالید شوانی وته‌بێژی سه‌رۆكی كۆماری عێراق وتی، ئه‌مڕۆ 10/5/2016 سه‌رۆكی كۆمار فوئاد مه‌عسوم وه‌جبه‌یه‌كی نوێی دیكه‌ی سزای له سێداره‌دانی په‌سه‌ند كرد، وتیشی، ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه تاوانباركراون به ئه‌نجامدانی تاوانی مه‌ترسیدار و تیرۆرستی ژیانی هاوڵاتیانیان كردۆته ئامانج.
شوانی روونی كرده‌وه، مه‌رسومی واژووكراوه‌كانی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه جێبه‌جێ بكرێت، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی تایبه‌تمه‌ند كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێنراوه، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه، پاشان ئه‌و بڕیارانه ده‌ر‌كراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌و لیژنه‌یه له كاره‌كانی به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ماوه بۆ لێكۆڵینه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆكی كۆمار بكات و به‌پێی رێنماییه‌كان په‌سه‌ندی بكات.
