دەوامی ئاسایی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردەوە

 دەوامی ئاسایی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردەوە
دەوامی ئاسایی لە پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووەتەوە و لەسەر داوای سەرۆکی پەرلەمانیش هیچ دەزگایەکی راگەیاندن بۆی نییە بچێتە نێو پەرلەمان، بەپێی زانیارییەکانی رووداو، رێبەری رەوتی سەدر داوایەکی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی عێراق رەتکردووەتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئایاری 2016، دەوامی ئاسایی لە پەرلەمانی عێراق دەستپێبکاتەوە و فەرمانبەرانی پەرلەمان گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان و، ئەرکەکانی رۆژانەی خۆیان جێبەجێ دەکەن.

بە بڕیاری سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رێگە نادرێت هیچ دەزگایەکی راگەیاندن بچێتە نێو هۆڵی پەرلەمان و، هێزە ئەمنییەکانیش رێگەنادەن کەناڵەکان بچنە نێو پەرلەمانی عێراق".

لەبارەی دۆخی ئەمنیی بەغداش، بەهمەن حەسەن ئاماژەی بەوەکرد، بە شێوەیەکی گشتی دۆخی ئەمنی بەغدا جێگیرنییە، بەڵام تاڕاددەیەک دۆخی ئەمنی باشبووە و بەشێک لە شەقام و رێگاکانی نێو بەغدا بەرووی هاتوچۆی خەڵکیدا کراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە موقتەدا سەدر کردووە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەک لە نێوان لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی دۆخی سیاسی لە عێراق هێور بکرێتەوە و، رێگەچارەیەک بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە، بەڵام داواکەی عەبادی لەلایەن سەدرەوە رەتکراوەتەوە"





رووداو
Top