تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بەعقوبە زیاتر 50 قوربانی لێدەکەوێتەوە
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 9-5-2016 لە نزیک چێشخانەیەکی میللی لە ناوچەی شەفتەی بەعقوبە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە لە ئەنجامدا زیاتر لە 12 کەس کوژراون و 40 کەسی دیکە برینداربوونە.
هەر لەوبارەوە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، بەرپرسیاریەتی خۆی لەو تەقینەوەیە رایگەیاند و، دەزگای ئەعماق-ی سەر بە داعش رایگەیاندووە، تەقینەوەکە خۆکوژی بووە و گردبوونەوەیەکی حەشدی شەعبی کردووەتە ئامانج.
