ئهفسهرێك: گوندێك لە باشووری مەخموور رزگاركرا
موقەدەم عەبدولرەحمان جبووری رایگهیاند، بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای عێراق هێرشێکیان بۆ سەر چەكدارانی داعش لە گوندی كەبەرۆك لە باشووری قەزای مەخموور ئەنجامدا و تاکو ئێستاش شەڕ لە نێوان هێزەكانی سوپا و چەكدارانی داعش بەردەوامە.
عەبدلرەحمان جبووری وتیشی، لە ئاكامی شەڕ و پێكدادانەكان لەو ناوچەیە 18 چەكداری داعش كوژران و ژمارەیەکی دیکە بریندار بوونە و لە بەرامبەریشدا سێ سەربازی عێراقی برینداربوونە.
ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی بوونی ژمارەیەک بۆمب و مینەكان كە چەكدارانی داعش لەو ناوچەیە چاندوویانە، هێزەكانی عێراق بە سیستی پێشڕەویی دەكەن
ZNA
