عهممار حهكیم له مالی شیعه جیا دهبێتهوه
بۆ ئەو مەبەستەش دەستپێشخەرییەکی بۆ دروستکردنی فراکسیۆنێکی سەرتاسەری و بەدەر لە رەچاوکردنی پێھاتەکانی عێراق راگەیاندووە.
حەسەن خەڵاتی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی (المواگن)ی سەربە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، رایگەیاند" عەممار حەکیم رۆژی چوارشەممەی رابردوو دەستپێشخەرییەکی راگەیاندووە، بۆ دروستکردنی بەرەیەکی فراوانی نوێ بەدەر لە تایەفەگەری و نەتەوە و پێکھاتەکان، کە ھەموو لایەنەکان بگرێتەوە".
خەڵاتی ئەوەشی ئاشکراکرد" ھەر ئەندامێکی پەرلەمان دەیەوێت پرسی مەزھەبی و نەتەوەیی و پێکھاتەیی تێپەڕێنێت، دەتوانێت پەیوەندی بەم بەرەیەوە بکات، ئەمەش بۆ تێپەڕاندنی ئەم کێشانەی کە ئێستا لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا سەریان ھەڵداوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی وت" حەکیم نەیکردۆتە مەرج کە خۆی ببێتە سەرۆکی ئەو بەرەیە، یان ئەندامێکی فراکسیۆنەکەی بێت، بەڵکو ئەمە دەستپێشخەرییەکە، وەک بەشێک لەو چاکسازییانەی دەخرێنەڕوو، بۆ ڕزگارکردنی عێراق لەو کێشانەی بەدەستیەوە گرفتارە".
ZNA
