ئە‌ڵمانیا هاوكاریی سەقامگیركردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكانی عێراق دەكات

 ئە‌ڵمانیا هاوكاریی سەقامگیركردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكانی عێراق دەكات
ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند،‌ ئە‌ڵمانیا بڕی ٣.٩ ملیۆن دولاری بۆ سەقامگیركردنەوەی ئەو ناوچانەی عێراق تەرخان كردووە كە لە تیرۆریستانی داعش پاك كراونەتەوە.

بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان (یوئێن.دی.پی)، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، وڵاتی ئە‌ڵمانیا بڕی سێ ملیۆن و 900 هەزار دۆلاری تەرخان كردووە بۆ سەقامگیركردنەوەی ئەو ناوچانەی عێراق كە بەم دواییە لە دەستی داعش ئازاد كراون.

(لیس گراند) ڕێكخەری باڵای مرۆیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، سوپاسی ئەڵمانیای كرد بۆ ئەم بەخششە و هیوای خواست كە وڵاتانی كۆمەكبەخش پێداویستیی مرۆیی لە عێراقدا پڕ بكەنەوە.








KDP
Top