لیوایەكی كوردی سەر بە سوپای عێراق هێرش دەکاتە سەر گوندێکی سنووری شاری مەخموور

لیوایەكی كوردی سەر بە سوپای عێراق هێرش دەکاتە سەر گوندێکی سنووری شاری مەخموور
لیوای هەولێری سوپای عێراق هێرش دەکاتە سەر گوندێکی سنووری شاری مەخموور و هەوڵی رزگارکردنەوەی دەدات.



گوندی کەبەرۆک، کە دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014 لە پارێزگای نەینەوا، لەگەڵ شار و ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە داگیر کرا.



سەرچاوەیەک لە لیوای 91ـی فیرقەی 15ـی سوپای عێراق (لیوای هەولێر) راگەیاند: کە هێزەکانی لیواکەیان و لیوای 72 لە هەمان فیرقە، لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 9ـی ئایاری 2016 هێرشیان بۆ رزگار کردنەوەی گوندەکە دەست پێکردووە.



ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاند، کە سەربازانی لیوای هەولێری سوپای عێراق گەیشتوونەتە دەوروبەری گوندەکە و شەڕ بەردەوامە، ئاماژەی بەوەش کرد، کە ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش کوژراون.






باسنیوز
Top