عەبادی: گۆڕینی فەوجی پاسەوانی پەرلەمان لەسەر داوای جبوری بووە
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن باس لهوهدهكهن كه حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانیداوه ئه‌و فه‌وجه‌ی پاسه‌وانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی كوردن، بگوێزێته‌وه بۆ شوێنێكی تر‌و فه‌وجێكی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگریی له‌جێیان دابنێت.
به‌ڵام نوسینگه‌ی عه‌بادی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند "گۆڕینی فه‌وجی پاسه‌وانیكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بهفهوجێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری، له‌سه‌ر داوای سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه بووه".
ئەوە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ عه‌مید جبرائیل حه‌سه‌ن زێباری ئامر فه‌وجی پاسه‌وانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەخەندانی راگەیاندبوو، شكاندنی به‌ربه‌ستی ناوچه‌ی سه‌وز له‌كاتێكدابوو ده‌رگاكانی چونه ناوه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له‌ده‌ستی فرقه‌یه‌كی 12 هه‌زار چهكداریدایهو هێزێكی 200 هه‌زاریش ئه‌ركی پاراستنی به‌غدایان له‌ئه‌ستۆدایه، جگه له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و به‌رگری كه یه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕییان هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێكارێك به‌رانبه‌ر ناڕازییه‌كان بگیرێته‌به‌ر.
ئاماژەی بەوەشكردبوو "به‌ڤیدیۆ هه‌یه لیوای به‌غداد كه ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وزه، ده‌رگایان بۆ خۆپیشانده‌ران كرده‌وه بێنه ناوچه‌كه، ئه‌وان وتیان ئه‌وه‌یان به‌فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه".
هه‌فته‌ی رابردوو له‌كاتی چوونه‌ژووره‌وه خۆپیشانده‌ران بۆ نێو بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌ربازانی ئه‌و فه‌وجه له‌سه‌ر داوای سه‌رووی خۆیان مامه‌ڵه‌یه‌كی ئاشتییانه‌یان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا كرد‌و رووبه‌ڕوویان نه‌بوونه‌وه.
له‌به‌شێكی تری ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی عهبادیییهوه ده‌رچووه، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆو هه‌واڵانه ره‌تكراوه‌ته‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سێ دانیشتن له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌نجام نه‌دات، ئه‌وا به هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمارده‌كرێت.
رۆژی شه‌ممه 30ی نیسان هه‌زاران كه‌س لهخوپیشاندهران كه زۆربه‌یان له‌لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در بوون به‌ربه‌سته‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیان بڕی‌و چوونه نێو بینای په‌رله‌مانه‌وه‌و هێرشیانكرده‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار، وه‌كو ناڕه‌زاییه‌ك به‌رانبه‌ر به‌كۆتایهاتنی دانیشتنێكی په‌رله‌مان، كه تێیدا نه‌توانرا ده‌نگ له‌سه‌ر گۆڕینی كابینه وه‌زارییه نوێیه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بدرێت.
