هێزێكی تازه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ ڕزگاركردنی مووسڵ پێكده‌هێنرێت

هێزێكی تازه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ ڕزگاركردنی مووسڵ پێكده‌هێنرێت
حكوومه‌تی عێراقی ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشانداوه‌ له‌به‌رامبه‌ر داوایه‌كی پارێزگاری مووسڵ بۆ پێكهێنانی هێزی حه‌شدی جه‌ماوه‌ری كه‌ ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 5 هه‌زار چه‌كدار.

سه‌یدۆ چه‌تۆ حه‌سۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێگای مووسڵ بۆ(باسنیوز) ڕایگه‌یاند:" به‌م نزیكانه‌ پارێزگاری مووسڵ پێكهێنانی هێزی حه‌شدی جه‌ماوه‌ری ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ست به‌ ناونووسین و وه‌گرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێت ئاره‌زوویان هه‌یه‌ ببنه‌ چه‌كدار له‌ڕیزی ئه‌و هێزه‌".



گوتیشی: "حه‌شدی جه‌ماوه‌ری هێزێكه‌ له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی شاری مووسڵ پێكدێت به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك و ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌بوو له‌ كاتێكی زۆر زووتر ئه‌و هێزه‌ پێك بهێنرێت كه‌ ئامانج لێی به‌شداری پێكدرنیانه‌ له‌ شه‌ڕی ڕزگاركردنی مووسڵ".



ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ پارێزگاری مووسڵ و حكوومه‌تی عێراق پیشتیوانیی ئه‌و هێزه‌ ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هرێمی كوردستانیش هاوكارده‌بێت.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێگای مووسڵ زیاتر گوتی: " هێزی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی جه‌ماوه‌ری و حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ شه‌ڕی ڕزگاركردنی مووسڵ به‌شداری ده‌كه‌ن و ئێمه‌ به‌باشی ده‌زانین كه‌ هه‌رێمی كوردستان مه‌رجی بۆ به‌شداریكردن له‌و شه‌ڕه‌ هه‌بێت ئه‌ویش بریتی بێت له‌ پاراستنی مافی كورد له‌ شاری مووسڵ دوای ڕزگاركردنه‌وه‌ی".




باسنيوز
Top