فڕۆكه عیراقییه‌كان بڵاوكراوه به‌سه‌ر موسڵدا فڕێده‌ده‌نه خواره‌وه
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكردنی نه‌ینه‌وا كه سایتی مه‌داپرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه عیراقییه‌كان به‌یانی ئه‌مڕۆ له ئاسمانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشووری شاری موسڵ، هه‌زاران بڵاوكراوه‌یان فڕێداوه‌ته‌وه خواره‌وه بۆ گه‌یانی ئه‌و داواكارییانه‌ی له هاوڵاتیانی ناوچه‌كه هه‌یانبووه.
له بڵاوكراوه‌كه‌دا، داوا له هاوڵاتیان كراوه دووربكهونهوە له‌و ناوچه‌و شوێنانه‌ی چه‌كدارانی داعشی تێدایه‌و یان باره‌گای ئه‌و گرووپه، هه‌روه‌ها هانی داون بۆ هاوكاریكردنی هێزەکانی سوپای عیراق، به‌ڵام به‌یاننامه‌كه هۆكاری ئه‌و داواكارییانه‌ی روون نه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌یاننامه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له بڵاوكراوه‌كه‌دا داواكراوه هاوڵاتیان دووربكه‌ونه‌وه له په‌ڕینه‌وه له رووباری دیجله‌و به‌كارهێنانی ئه‌و به‌له‌مانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدان له‌و ناوچانه.
فڕێدانی ئه‌و بڵاوكرایه‌وه بۆ خه‌ڵكی موسڵ له‌كاتێكدایه، تائێستا ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له‌ده‌ستی داعش به‌فه‌رمی ده‌ستیپێنه‌كردووه، به‌ڵام جار به‌جار فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عیراق‌و هاوپه‌یمانان باره‌گاو مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه له شاره‌كه بۆردوومان ده‌كه‌ن.
شاری موسڵی ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014ەوه كه‌وتووه‌ته ده‌ستی داعش‌و تائێستاش له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه حوكمڕانی ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌مان ساڵدا "خه‌لافه‌تی ئیسلامی" تێدا دامه‌زراند.
خەندان
