ئەمریکا هێزێکی مارێنز دەنێرێتە عێراق
بەپێی هەواڵێکی CNN، ئەو هێزە تایبەتەی ئەمریکا ئەرکی پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە عێراق پێدەسپێردرێت، کە گەورەترین باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە هەموو جیهان.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو هێزە لە 25 سەرباز پێکدێت و بە چەکی قورس و سووکەوە ئێوارەی رۆژی هەینی 6ـی ئایاری 2016 گەیشتووەتە شاری بەغدا.
رۆژی شەممە 30ـی نیسانی 2016، دوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی سێشەممەی هەفتەی دواتر، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هێرشیان کردە سەر پەرلەمانی عێراق و داگیریان کرد و گرتەی ڤیدیۆیی سووکایەتیکردن بە پەرلەمانتارانیان بڵاو کردەوە.
بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، بەشێک لە وڵاتانی جیهان دوای ئەم گرژییانەی بەغدا باڵیۆزخانەکانیان گواستووەتەوە هەرێمی کوردستان.
باسنیوز
