عەبادی داوای لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کردووە بگەڕێنەوە بەغدا
خەسرۆ گۆران، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوت"وەکو فراکسیۆنە کوردستانییەکان ناگەڕێینەوە بەغدا و چاوەڕوانی بڕیاری سەرکردایەتی سیاسی کوردین".
خەسرۆ گۆران ئاشكرایكرد "حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمان بۆ گەڕانەوەمان بۆ بەغدا پەیوەندیان پێوەکردووین، بەڵام بڕیاری گەڕانەوەمان لەدەستی سەرکردایەتی سیاسیی کوردە".
گوتیشی "سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەرامبەر بە بەغدا یەکهەڵوێستین".
خەسرۆ گۆران جەختیشیکردەوە لە کۆبوونەوەی ئەمشەو (5-5-2016) سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەبارەی رووداوەکان و بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق کراوە.
