هه‌شت سه‌ربازی عیراقی‌و حه‌شدی شه‌عبی كوژران
به‌پێی ئاژانسه‌كانی سكای نیوز عه‌ره‌بیه‌و جه‌زیره موباشیر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه داعش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له باشووری شارۆچكه‌ی فه‌لوجه ئه‌نجامداوه، به‌هۆیه‌وه هه‌شت سه‌ربازی عیراقی‌و حه‌شدی شه‌عبی كوژراون.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێگه قه‌زاكه له چه‌ند قۆڵێكه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراق‌و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه گه‌مارۆدراوه، به‌ڵام ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی له‌ئێستادا راگیراوه.
كه‌ریم نوری، وته‌بێژی فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌چوار لاوه گه‌مارۆی فه‌لوجه‌یان داوه، له باكووری خۆرئاوای شارۆچكه‌كه‌وه، له‌پردی ژاپۆنییه‌وه له قۆڵی لای دیجله‌وه بۆ باكوور و له ناوچه‌ی سه‌قلاویه تا ده‌گاته باشووری له‌گه‌رمه، له‌وێشه‌وه بۆ خۆرئاوای فه‌لوجه له‌ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی خالدیه.
وتیشی كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه پرۆسه سه‌ربازییه‌كانیان له‌و ناوچانه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك راگیراوه. به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌و هۆكارانه بكات، روونیشیكرده‌وه كه هێزه‌كانیان له‌ئاماده‌باشیدان بۆ جموجوڵكردن به‌ره‌و فه‌لوجه.
له‌سه‌ره‌تای هاتنی داعشه‌وه بۆ عیراق، ئه‌و قه‌زایه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه‌و هه‌ندێك به‌پایته‌ختی داعشی ناوده‌به‌ن له‌دوای شاری موسڵه‌وه.
شارۆچكه‌ی فه‌لوجه به‌دووری 60 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته خۆرئاوای شاری به‌غداوه‌و دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌مه‌زهه‌بن، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له 320 هه‌زار كه‌سه به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2011دا، ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌زاكه له‌گه‌ڵ ناحیه‌كانیدا ده‌گاته نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌س به‌پێی هه‌مان ئامار.
ZNA
