حزبى ده‌عوه نیازى گۆڕینی عه‌بادی هەیە
ئه‌مشه‌و له هه‌واڵێكى به‌په‌له‌دا، كه‌ناڵى شه‌رقییه‌ى عێراقی بڵاوی كرده‌وه كه حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى به‌دواى ئه‌وه‌دا دهگەڕێ كه‌سێك بۆ پۆسته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى بدۆزێته‌وه.
ماوه‌ى زیاتر له 12 ساڵە حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى عێراقی ده‌كات، كه یه‌كه‌م سه‌رۆك ئیبراهیم جه‌عفه‌رى بوو له ساڵى 2005 كه ئه‌وكات ئه‌میندارى گشتیى حزبه‌كه بوو، به‌دواى ئه‌ویشدا له دوو ویلایه‌تى لهسهریەكی نورى مالیكی له‌دواى ئه‌وه‌ى بوو به ئه‌میندارى گشتى حزبه‌كه، بۆ ماوه‌ى هه‌شت ساڵ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى كرد.
له دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنیشدا، هه‌رچه‌ند مالیكی هه‌وڵیدا ویلایه‌تی سێیه‌م وه‌ربگرێ، به‌ڵام له‌دوا ساته‌كاندا له‌لایه‌ن فوئاد مه‌عسوومه‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنى حكوومه‌ت ده‌ستنیشان كرا، ماوه‌ى چه‌ند مانگێكیشه خۆپێشانده‌ران فشاریان خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى چاكسازی ریشه‌یی بكرێت، تا دواجار خۆپێشانده‌ران توانییان بچنه ناو ناوچه‌ى سه‌وز و په‌رله‌مانى عێراقیش.
