عێراق، مانگی ڕابردوو سه‌دان كه‌س بوونه‌ته قوربانی
لهڕاگهیهنراوی یۆنامیدا هاتووه: له‌نێو كوژراوه‌كانی مانگی ڕابردووی عێراقدا 410 كه‌سیان هاووڵاتی مه‌ده‌نین" به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه، ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕێكخراوه كوژراوه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی، سه‌حوه، پاسه‌وانی تایبه‌ت، پۆلیسی دامه‌زراوه‌كان، پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه، به‌هاووڵاتی مه‌ده‌نی ئه‌ژمار ده‌كات.
هاوكات له‌مانگی ڕابردوودا 1374 كه‌س برینداربوون، كه 973 كه‌سیان مه‌ده‌نی بوون.
له‌ئاماره‌كه‌دا قوربانییانی هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌ژمار نه‌كراون كه 331 كوژراو‌و 401 برینداربوون له‌مانگی ڕابردوودا. زۆرینه‌یان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار كوژراون و برینداربوون.
