په‌رله‌مان تا دوو مانگى دیكه كۆنابێته‌وه
فه‌رهاد قادر په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به(باس‌نیوز)ى راگه‌یاند "پێناچێ په‌رله‌مان تا دوو مانگى دیكه‌ش بتوانێت كۆبێته‌وه".
هەروەها روونی كرده‌وه كه تا ئێستە له هیچ دانیشتنێكى په‌رله‌ماندا، ژماره‌ى ئاماده‌بووانى په‌رله‌مانتاران نهگهیشتووهتە 300 په‌رله‌مانتار.
گوتیشی "ئێستە 101 په‌رله‌مانتار مانیان گرتووه، موقته‌دا سه‌دریش 34 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى خۆى هه‌ڵپه‌سارد، به‌وه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆى ژماره‌ى ئاماده‌بووان ناگاته 165 په‌رله‌مانتار و نیساب پڕنابێته‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه له دواهه‌مین دانیشتن‌دا 183 په‌رله‌مانتار به په‌رله‌مانتاره‌كانى فراكسیۆنه‌كه‌ى سه‌دره‌وه ئاماده‌بوون، له‌باره‌ى ئاماده‌نه‌بوونى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له دانیشتنه‌كاندا، گوتی "ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار مۆڵه‌تى نه‌خۆشیان وه‌رگرتووه، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش چوونه‌ته ریزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه كه 10 په‌رله‌مانتارن و مووچه و ئیمتیازاته‌كانیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به‌به‌رده‌وامیش 10 تا 15 په‌رله‌مانتار به‌بێ مۆڵه‌ت ئاماده نابن".
له‌باره‌ى هاتنه ژووره‌وه‌ى خۆپێشانده‌ران بۆ ناو ناوچه‌ى سه‌وز و دواتر په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتى "پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كرا كه ئه‌وان دێنه ناوچه‌ى سه‌وز، به‌ڵام هیچ گومانێك نییه كه هاتنه ژووره‌وه‌ى خۆپێشانده‌ران دوێنێ ده‌ستى فراكسیۆنه‌كه‌ى مالیكی تێدابوو، چونكه هیچ كام له په‌رله‌مانتاره‌كانى له په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت له كافتریاكهش نه‌بوون".
