به‌فه‌رمانی سه‌در ناوچه‌ی سه‌وز چۆڵكراوه
خۆپیشانده‌رانی شاری به‌غدا كه زۆرینه‌یان له‌لایه‌نگرانی سه‌در پێكهاتوون، نزیك له‌كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیان به‌كشانه‌وه كرد له‌ناوچه‌ی سه‌وز، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ‌و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌ربه‌سته ئه‌منیه‌كانیان شكاند.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشاندانه‌كان، كشانه‌وه‌كه وه‌كو رێزگرتنێك بووه له‌یادی شه‌هیدبوونی ئیمام موسای كازمو به‌ڕێوه‌چوونی زیاره‌تی مه‌زارگه‌ی ئیمام موسای كازم، كه له‌به‌ر هه‌مان یاد حكومه‌تی عیراق بڕیاریداوه سێشه‌ممه‌ی داهاتوو بكاته پشووی فه‌رمی.
ئه‌حمه‌د خه‌فاجی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا راگه‌یاند، له لایه‌ن نوسینگه‌ی موقته‌دا سه‌دره‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌به‌ر رۆژه‌كانی ماته‌مینی ئیمامی كازم بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كۆتایی به‌خۆپیشاندانه‌كان بهێنن.
وتیشی "ته‌كید ده‌كه‌ینه‌وه كۆتایی هێنان به‌خۆپیشاندانه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیه، تا خۆپیشانده‌ران له ئه‌ركه ئاینیه‌كانی خۆیان به‌جێنه‌مێنن، بۆیه دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیمه ئاینییه‌كان ده‌ستبه‌جێ جارێكی‌تر ده‌گه‌ڕێینه‌وه ناوچه‌ی سه‌وز".
به‌یاننامه‌كه‌ی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشاندانه‌كه، جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و كشانه‌وه‌یه بۆ پێدانێكی هه‌لێكیشه بهدروستكهرانی بڕیاری سیاسی عیراق تا " بێنه‌وه سه‌ر خۆیان".
ئه‌وه‌ش پاش چه‌ند رۆژێك لهمانگرتنو خۆپیشاندان دێت، كه دوێنێ شه‌ممه ناڕه‌زاییه‌كان گه‌یشتنه ترۆپك‌و خۆپیشانده‌ران چوونه نێو بینای په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌و ته‌نگیان به‌ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران هه‌ڵچنی، كه كاردانه‌وه‌ی جیاجیای به‌دوای خۆیدا هێنا.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاری كشانه‌وه‌یان له‌ناوچه‌ی سه‌وز، خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر حكومه‌ته ته‌كنۆكراته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی نه‌درێت، ئه‌وا هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق له‌سه‌ركار لادهبهنو پاشان داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر داواكه‌یان پشتگوێبخرێت، ئه‌وا هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و دواتریش یاخیبوونی مه‌ده‌نی راده‌گه‌یه‌نن.
هۆشداریشیانداوه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان بۆ گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان له‌دوای ته‌واوبونی یادی ئیمام موسای كازم " زۆر به‌هێزتر ده‌بێت".
