فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردوومانی هه‌ردوو به‌ری موسڵ ده‌كه‌ن
هاوكات وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی "نه‌شمیه"ی ناوچه‌ی یه‌رموك و، ماڵی یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی داعش له‌ناوچه‌ی "حه‌دبا" كراونه‌ته ئامانج.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدانی 22 هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی داعش له‌عێراق و سوریادا ڕاگه‌یاند.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمی هێزه هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا، ئه‌وه دووپات كراوه‌ته‌وه كه 14 هێرش له‌عێراقدا ئه‌نجام دراون و، بوونه‌ته هۆی خاپووركردنی 6 بنكه‌ی تاكتیكی داعش. جبه‌خانه و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعش‌یش كراونه‌ته ئامانج.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه 7 هێرشیش له‌سوریادا ئه‌نجام دراون، كه بنكه‌ی تاكتیكی و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كراونه‌ته ئامانج.
