عه‌بادی فه‌رمانێك بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌رده‌كات

عه‌بادی فه‌رمانێك بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌رده‌كات
"سه‌عد مه‌عن" وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ "حه‌یده‌ر عه‌بادی" سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی به‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌، به‌ره‌نگاری هه‌وڵه‌كانی تێكدان و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر موڵكی گشتی ببنه‌وه‌.

سه‌عد مه‌عن گوتیشی: " عه‌بادی فه‌رمانی كردووه‌ هه‌ر به‌ربه‌ هه‌ر هه‌وڵێك بگرین كه‌بۆ تێكدانی موڵكی گشتی ده‌درێن".

ئه‌و وته‌بێژه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ئێستادا له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌ فه‌رمییه‌كانیان به‌رده‌وامن به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی. له‌یه‌ك كاتدا خۆپیشانده‌ران و میوانانی كازمییه‌ش ده‌پارێزن. هاوكات داوای له‌ خۆپیشانده‌ران كرد كه‌ ئاشته‌وایی بپارێزن و ده‌ستدرێژی نه‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا.
Top