گوڵان... دوایین زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا بڵاوده‌كاته‌وه
"عه‌ره‌فات كه‌ره‌م" په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ(باس‌نیوز) گوتی: "ژماره‌یه‌كی كه‌م له په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق توانیویانه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ئێستا له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدان و چاوه‌ڕوانی ده‌ستكه‌وتنی فڕۆكه ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه قسه‌ی بۆ (باس‌نیوز) كرد سه‌باره‌ت به مه‌ترسی له سه‌ر گیانی په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا گوتی: "تاوه‌كو ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ك له سه‌ر گیانی ئێمه درووست نه‌بووه به‌ڵام بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌مان داوه و هه‌ر فڕۆكه‌مان ده‌ستبكه‌وێت سه‌رجه‌ممان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ئێستا به‌شێوه‌ی گروپ له هه‌وڵی ده‌ستخستنی فڕۆكهین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ هه‌رێمی كوردستان".
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30-4-2016 خۆپێشانده‌ران له شاری به‌غدا هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و داگیریان كرد و ئێستا له هه‌وڵی چوونه ژووره‌وه‌ن بۆ باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه به‌گرنگترین و باڵاترین ده‌زگا ئه‌ژمارده‌كرێت.
