ئێستا.... خۆپیشانده‌ران له‌په‌رله‌مان كشانه‌وه
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر به‌ربه‌سته‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدایان شكاند‌و هێرشیانكرده سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق. ژماره‌یه‌كی زۆر لهخۆپیشاندهرانیش چونه نێو بینای په‌رله‌مانه‌وه، له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی دروشمی جیاواز، په‌لاماری شتومه‌كی ناو بیناكه‌و هۆڵی دانیشتنه‌كانیاندا.
به‌ها كامل كه یه‌كێكه له خۆپیشانده‌ران به خه‌ندانی راگه‌یاند: "ده‌ستمان كرد به پاشه‌كشه‌كردن له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و تێكڕای خۆپیشانده‌رانیش له هۆڵی په‌رله‌مان دێنه ده‌ره‌وه، له‌ئێستاشدا باره‌گاكه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه داده‌خرێت".
وتیشی "ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له‌نێو باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دێنه ده‌ره‌وه، به‌ره‌و گۆڕه‌پانی بۆنه‌كان ده‌چن كه نزیكه له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه".
له‌ئێستادا بینای په‌رله‌مان به‌ته‌واوی چۆڵكراوه‌و هیچ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی تێدا نه‌ماوه، گۆڕینی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه به‌ره‌و بینای په‌رله‌مان دوای ئه‌وه‌هات كه دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كه، عه‌لی سمیسم وته‌بێژی فه‌رمی موقته‌دا سه‌در به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "هه‌موو ئه‌گه‌رێكی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌ممان كراوه‌یه، چوونه ناو ناوچه‌ی سه‌وز یه‌كێكه لهئهگهرهكان، به‌ڵام به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نی و دوور له‌توندوتیژی".
له په‌یامێكدا بۆ خۆپیشانده‌ران، موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در هه‌ره‌شه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند "پشكداری تایه‌فه‌گه‌ری ده‌بێته مایه‌ی روخاندنی حكومه‌ت"، هۆشداریشیدا له‌راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی تایبه‌ت بهچاكسازیو روبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی جێبه‌جێنه‌كرێن.
خۆپیشاندانه‌كه له‌كاتێكدا بوو، چاوهڕواندهكرا له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق ژماره‌یه‌ك له‌كاندیده‌كانی تری حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ كابینه‌ی نوێی ته‌كنۆكرات په‌سه‌ندبكرێن، به‌ڵام كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به‌ره‌وتی سه‌در و ژماره‌یه‌ك تر له‌په‌رله‌مانتاران بایكۆتیان كرد، به‌هۆیه‌وه دانیشتنه‌كه سازنهكرا.
