به‌په‌له.. خۆپێشانده‌ران هه‌وڵی چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ده‌ن
موقته‌دا سه‌درى رابه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌مڕۆ له په‌یامێكدا شۆڕشى دژى حكوومه‌تى عێراق راگه‌یاند و به‌شدارى سیاسى خۆى و ره‌وته‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى دوو مانگ هه‌ڵپه‌سارد و زۆرینه‌ی به‌شداربووانی خۆپێشاندهرهكانیش له لایه‌نگرانی ئه‌و ڕه‌وته‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئێستا خۆپێشانده‌ران هه‌وڵی شكاندنی ده‌رگا و ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ده‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆریش له هێزه ئه‌منییه‌كان لهشوێنهكهن و ڕێگری له خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ن.
پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه پاش بڕینى به‌ربه‌سته‌كان له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌ران و گه‌یشتن به‌ناوچه‌ى سه‌وزو چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، حكومه‌ت بارى نائاسایی له‌به‌غداى پایته‌خت راگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه سیاسیه‌ى رووی له‌عێراق كردووه ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش نوسینگهكانى له‌عێراق داخستووه.
