بەپەلە....گوندی بەشیر کۆنترۆڵکرا

بەپەلە....گوندی بەشیر کۆنترۆڵکرا
هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ گوندی‌ به‌شیری‌ له‌ باشوری‌ كه‌ركوك كۆنتڕۆڵكرد دوای‌ مانه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژ له‌ژێر ده‌ستی‌ داعشدا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند، له‌ ئێستادا پێشمه‌رگه‌ به‌ته‌واوی‌ گوندی‌ به‌شیری‌ كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا ده‌نگی‌ ته‌قه‌ به‌كه‌می‌ ده‌بیسترێت.

وتیشی‌ پێشمه‌رگه‌ هێزی‌ سه‌ره‌كی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ گونده‌كه‌ بووه‌و دوای‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ حه‌شدی‌ توركمانی‌ چونه‌ته‌ ناو گونده‌كه‌وه‌.
Top