ئێستا....فوئاد مه‌عسوم داوایه‌ك ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كات
فوئاد مه‌عسوم ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له خۆپیشانده‌ران كرد وێڕای چونه ده‌ره‌وه له‌باره‌گای په‌رله‌مان، زیان به هیچ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان و فه‌رمانبه‌ران و موڵك وماڵی گشتی نه‌گه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها داوای له سه‌رۆكی حكومه‌ت و په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆكی كوتله‌كان كرد، گۆڕانكاری وه‌زاری ئه‌نجام بده‌ن و چاكسازی سیاسی و ئیداری بكه‌ن و سیسته‌می پشك پشكێنه‌ی حزبی بنێژن.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپیشانده‌ران پاش شكاندنی به‌ربه‌سته‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز چونه ناو ته‌لاری په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌و كۆنتڕۆڵیان كرد، له ئێستاشدا خۆپیشانده‌ران گه‌یشتونه‌ته نزیك باره‌گای حكومه‌ت.
