ئه‌مشه‌و ئه‌ندامانى كورد ده‌گه‌رێنه‌وه‌ هه‌رێم

 ئه‌مشه‌و ئه‌ندامانى كورد ده‌گه‌رێنه‌وه‌ هه‌رێم
جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌ینێت، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ناوچه‌ى سه‌وز ده‌رچووین و ئه‌مشه‌و ده‌گه‌رێینه‌وه‌ هه‌رێم.

(د. تارق گه‌ردى) به‌ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستانـی راگەیاند: "سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ناوچه‌ى سه‌وز ده‌رچووین و ده‌گه‌رێنه‌وه‌ هه‌رێم، ئه‌وانه‌شى ماون هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش بگه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز.

(گه‌ردى) گوتیشى: "ئه‌مشه‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌گه‌رێینه‌وه‌ هه‌رێم.
Top