داعش سزایه‌كی نوێ له‌دژی ئافره‌تان داده‌هێنێ
سه‌رچاوه‌كه بۆ ئاژانسی"سپۆتنیك"ی ڕووسی ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه كه ئه‌و ژنانه‌ی پابه‌ندی جلوبه‌رگی شه‌رعی داعش نابن، ده‌خرێنه قه‌فه‌سی ئاسنینه‌وه.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن داعشه‌وه، به‌ڵام تاكو ئێستا خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕانه‌هاتوون به شێوازی ژیانی داعشانه.
ئافره‌تێك به‌ناوی"أ.أ" یه‌كه‌م كه‌سه خرابێته ناو ئه‌و قه‌فه‌سه‌وه، به‌وه‌ش تۆمه‌تباركراوه به‌وه‌ی له‌كاتێكدا پلیكانه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی پاك كردۆته‌وه‌و، جلی داپۆشراوی له‌به‌ردا نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: " دوو ئه‌ندامی داعش ئه‌و ئافره‌ته‌یان بهسهرجادهكهدا ڕاكێشاو، خستیانه ناو ئه‌و قه‌فه‌سه‌وه كهپڕ بوو له له كه‌لله‌سه‌ر و ئێسكی بڕاو، كچه‌كه‌ش پڕ له‌ده‌می هاواری ده‌كرد و ده‌یقیژاند و داوای لهچهكدارهكان ده‌كرد له‌و شوێنه‌دا بیبه‌نه ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌وحاڵه‌وه 4 كاتژمێر هێشتیانه‌وه".
