جۆزیف دەنفۆرد: ھەڕەشەی داعش لەسەر عێراق نەماوە
(جەنەڕاڵ جۆسیف دەنفۆرد) سوپاسالاری ئەمریكا، لەبەردەم كۆنگرێسی ئەمریكا ڕایگەیاند، ھاوپەیمانان سەركەوتنیان لەشەڕی دژی داعش بەدەستھێناوە و ھەموو ھەوڵێكیش دەدەن بۆ زیاتر شكستپێخواردنی داعش.
ههروهها ڕاشیگەیاند، ھەڕەشەی داعشیان لەسەر عێراق نەھێشتووە و توانای داعشیان زۆر كەمكردووەتەوە. گوتیشی ناردنی ھێزی ئەمریكا بۆ سوریا، ئۆپەراسیۆنیە سەربازییەكانیان لە وڵاتەكە بەھێزتر و باشتر دەكات.
