ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدەکانى دیکەى وەزارەتەکان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدەکانى دیکەى وەزارەتەکان کۆدەبێتەوە
پەرلەمانى عیراق بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدەکانى دیکەى وەزارەتەکان کۆدەبێتەوەو پەرلەمانتارە مانگرتووەکانیش لە دادگاى فیدراڵى سکاڵایان لەسەر دانیشتنەکەى پێشووى پەرلەمان تۆمارکرد.

لە کارنامەى دانیشتنەکەدا باس لەوە کراوە کە دەستلەکارکیشانەوەى حەسەن سنێد پەرلەمانتارى دەوڵەتى یاسا پەسەند دەکرێت و کەسێکى دیکە لە جیاتى دادەنرێت.

هاوکات لە دانیشتنەکەى ئەمڕۆدا چاوەڕواندەکرێت دەنگ لەسەر کاندیدەکانى دیکەى وەزارەتەکان بدرێت و کابینە نوییەکەى عەبادى پەسەندبکرێت.

لە دانیشتنەکەى پێشوودا تەنها کاندیدى پێنج وەزارەت پەسەند کران، کە هیچیان وەارەتى سیادى نەبوون و چاوەڕوان دەکرێت بەشێکیان لە دانیشتنەکەى ئەمڕۆدا گۆڕانکاریان تێدا بکرێت.

لەبەرانبەردا پەرلەمانتارانى مانگرتوو لەدادگاى فیدڕاڵى سکاڵایان لەسەر دانیشتنەکەى سێشەمەى ڕابردوو تۆمارکرد.

کازم شەمەرى سەرۆکى هاوپەیمانى وەتەنییە ڕایگەیاند، پەرلەمانتاران کۆتاییان بە مانگرتن هێناوە و کوتلەیەکى ئۆپۆزسیۆنیان بەناوى ئیسڵاحیون لە پەرلەماندا پێکهێناوە.

لە دانیشتنى سێشەمەى ڕابردوودا هەریەکە لە وەزیرانى کارەبا و خوێندنى باڵا و سەرچاوە ئاوییەکان و کار و کاروبارى کۆمەڵایەتی و تەندروستى پەسەندکران.









سەرچاوەكان
Top