چەند ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعش دەتەقێنرێتەوە

 چەند ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعش دەتەقێنرێتەوە
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، چەندین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی ڕیکخراوی توندڕەوی داعش کە بۆ شەڕی پێشمەرگە ئامادە کرابوون، تەقێندرانەوە.

ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ ماڵپەری فەرمیی حزبەکەی ڕاگه‌یاند: “له ‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشەممە (27\4\2016)وه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند جارێك بۆردومانی گونده‌كانی (خالیدییه‌ و كه‌ربه‌لۆك)یان كردووه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تائێستا 4 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ ئامادە کرابوون”. ئاماژەشی بەوە داوە کە هەرچەندە داعش هیچ چەکدارێکی بەهۆی بۆردومانەکانەوە نەکوژراوە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوتووە.
Top