بڕیارە ئەنجوومەنی نوێنەران كۆ ببێتەوە
(رێناس جانۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بڕیارە سبەی پێنجشەممە بەپێی ئەو كاتەی كە لە دانیشتنی رۆژی سێشەممەدا بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق دیاری كراوە، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە بچێت بۆ تەواوكردنی كابینەی وەزاریی حكوومەت و، ئەو شوێنانەی كە ماون، پڕ بكرێنەوە .
( جانۆ) گوتیشی، تا ئێستا دیار نیە كە ئایا دانیشتنەكە بەڕێوە دەچێت و، هەموو لایەك ئامادەن كابینەكە تەواو بكرێت یاخود نا، بۆیە لایەنە سیاسیەكان دەبێت گفتوگۆبكەن بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتنێك.
دەشڵێت: "بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە رۆژی سێشەممە كردمان، پێویستە سبەی پێنجشەممە (حەیدەر عەبادی) ئامادەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بێت بۆ تەواوكردنی كابینەی نوێ".
PDK
