چاره‌نووسى وه‌زیره كورده‌كانی عێراق دیاری دەكرێ
فه‌رهاد قادر په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى ناوى 10 وه‌زیرى هێنایه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى له پۆسته‌كانیان دوور بخرێنه‌وه و 10 كاندیدی دیكه بخرێنه شوێنه‌كانیان، ئێمه‌ش وه‌كو په‌رله‌مان دواى پڕبوونه‌وه‌ى نیسابى یاسایی دانیشتنه‌كه، هه‌ر 10 وه‌زیره‌كه‌مان له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه و دواتر یه‌كه یه‌كه ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیده‌كان درا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه دوو له‌و كاندیدانه‌ی ره‌ت كرانه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى عه‌بادى ده‌یویست چه‌ند وه‌زاره‌تێك تێكه‌ڵ به‌یه‌كتری بكات، په‌رله‌مانیش رازى نه‌بووه به تێكه‌ڵكردنیان، كه یه‌كێك له‌و وه‌زاره‌تانه، وه‌زاره‌تى رۆشنبیرییه، له‌سه‌ر پشكى كورده و فریاد ره‌واندوزى وه‌زیره.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، پێنج وه‌زیر متمانه‌یان وه‌رگرت، به‌ڵام متمانه‌دان به‌پێنج كاندیده‌كه‌ى دیكه هه‌ڵگیرا بۆ رۆژى پێنجشه‌مه‌ى داهاتوو، هه‌رچه‌نده عه‌بادى داوای كردبوو بخرێته رۆژى شه‌ممه، گوتیشی "ئه‌و پێنج وه‌زیره‌ى ئه‌مڕۆ متمانه‌یان وه‌رگرت له‌و كاندیدانه بوون كه ناویان له‌ناو زه‌رفه سپییه‌كه‌ى عه‌بادى هاتبوو".
روونیشی كرده‌وه، دوو له‌و وه‌زیرانه‌ى دوورخرانه‌وه بریتی بوون له حسێن شه‌هرستانى له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و ئیبراهیم جه‌عفه‌رى وه‌زیری ده‌ره‌وه. گوتیشی "بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه حسێن بن شه‌ریف كاندید كرا، كه یه‌كێكه له نه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ى شاى عێراق".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئاڵا تاڵه‌بانى سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له وته‌یه‌كدا ئه‌وه‌ى راگه‌یاند، كه ئه‌و كاندیده باوه‌ڕى به سیستمى پادشایه‌تى هه‌یه و دژ به فیدڕاڵییه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى فراكسیۆنى مواتن_یش به‌هه‌مان شێوه ره‌خنه‌ى له‌و كاندیده گرت، بۆیه ده‌نگى پێ نه‌درا و دوور خرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و وه‌زاره‌تانه‌ى به‌ده‌ست كورده‌وه‌ن، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتى "له‌م قۆناخه‌دا ته‌نها بڕیار له‌سه‌ر گۆڕینی 10 وه‌زیر دراوه، ره‌نگه له قۆناخى داهاتوودا گۆڕانكارى دیكه بكرێت، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مریكا و سه‌ركردایه‌تى كورد قسه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بادى كردووه كه ئه‌و وه‌زیرانه نه‌گۆڕدرێن تا كاندیدیان بۆ دیارى ده‌كرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى دژى دانیشتنه‌كه بوون و ماوه‌ى سێ كاتژمێر پشێویان له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان دروست كرد، په‌رله‌مانتاره‌كانى سه‌ر به باڵه‌كه‌ى مالیكی و كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتارى دیكه‌ى سونه بوون كه به "سونه‌كانى مالیكی" ده‌ناسرێن.
گوتیشی "زۆربه‌ى په‌رله‌مانتارانى كوتله‌كان هاتنه دانیشتنه‌كه‌وه، ته‌نانه‌ت به‌شێك له په‌رله‌مانتارانى ده‌وڵه‌تى یاساش".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ قۆناخێكى گه‌وره‌ى تێپه‌راند له‌و قه‌یرانه‌ى په‌رله‌مان تێیكه‌وتبوو كه هه‌ندێك وایان لێكدەدایەوە هاوشێوه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بكه‌وێته قه‌یرانه‌وه. گوتیشی "په‌رله‌مانتارانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌یانویست په‌رله‌مان په‌ك بخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتى گۆڕانكارییه‌كان بۆ سه‌در ئه‌ژمار نه‌كرێ و گورزێكیش له عه‌بادى بوه‌شێنن".
