بۆ پێنجشه‌ممه دواخرا.. مۆڵه‌تى 48 سه‌عات درایه عه‌بادى
له دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا، نوێنه‌ران له بڕیارێكدا، هه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه‌یان به ناڕه‌وا و پووچه‌ڵ له قه‌ڵه‌مدا كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا نوێنه‌رانى مانگرتوو گرتبوویانه به‌ر.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران مانگرتنیان راگه‌یاندبوو، ژماره‌یه‌ك بڕیاریان ده‌ركردبوو و ده‌یانویست ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ڵبژێرن.
له دواى په‌سندكردنى ژماره‌یه‌ك ناوى پاڵێوراوانى پۆسته وه‌زارییه‌كانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى (عه‌بادى)، نوێنه‌ران له دانیشتنى خۆیاندا له هۆڵى ده‌ستوورى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به كۆى ده‌نگ هه‌موو رێوشوێنه‌كانى نوێنه‌ره مانگرتووه‌كانیان پووچه‌ڵكرده‌وه و به ناده‌ستوورى و نایاسایى وه‌سفیان كردن.
په‌سندكردنى پاڵێوراوانى كابینه نوێیه‌كه‌ى (حه‌یده‌ر عه‌بادى) ماوه‌ى بۆ درێژكرایه‌وه و 48 سه‌عات مۆڵه‌ت درایه (حه‌یده‌ر عه‌بادى).
له ناو دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به هۆى درووستبوونى پشێوى له باره‌ى ناوى كاندیدى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه سه‌ر به حزبى ئیسلامییه، ره‌وتى سه‌در ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕى.
وێڕاى رازى نه‌بوونى ره‌وتى سه‌در له سه‌ره‌تادا، به‌ڵام به گوێره‌ى نوێترین زانیارى ره‌وتى سه‌در و لایه‌نه‌كانى دیكه ره‌زامه‌ندیان پیشانداوه مۆڵه‌تى 48 سه‌عات دیكه بدرێته (عه‌بادى) بۆ ئه‌وه‌ى ناوى سه‌رجه‌م وه‌زیرانى كابینه‌كه‌ى بخاته به‌رده‌ست ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ده‌نگ به كۆى كابینه‌كه بدرێت.
