ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا روویدا
سه‌رچاوه‌كه به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندووه، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، له نزیك سنهما به‌یزا له ناوچه‌ی به‌غداد جدیده‌ی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه.
هه‌ر به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هێزێكی ئه‌منی له‌ئێستادا، ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و رێگه‌ناده‌ن كه‌س له شوێنی رووداوه‌كه نزیك ببێته‌وه.
لەو بارەیەوە سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە خەندانی راگەیاند: "تەقینەوەكە خۆكوژی بووە و بەپشتێنی بۆمڕێژكراو ئەنجامدراوە".
بەپێی دوایین ئامارییش وەك وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاماژەى پێكردووە، بەهۆی تەقینەوەكەوە 14 كەس كوژراون و 44 كەسی تر برینداربوون، ئەو ژمارەیەش لەبەر توندی تەقینەوەكە، ئەگەری زیادبوونی لێدەكرێت.
