جبوری داوا له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات له دانیشتنی سبه‌ی به‌شدار بن، ده‌ڵێت دانیشتنێكی گشتگیر ده‌بێت
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌لیم جبوری وتی، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو كێشه و ته‌حه‌دایانه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه سبه‌ی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی خۆی ساز ده‌كات، وتیشی، به‌و هیوایه‌ی ئه‌و دانیشتنه وڵات له‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی تێی كه‌وتووه، رزگار بكات كه به‌رامبه‌ر رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌هه‌ڵوێستێكی شه‌رمه‌زارانه‌وه ده‌ركه‌وت كه ویستیان هاریكاری عێراق بكه‌ن به‌مه‌رجێك كاروباری سیاسی و ئاشته‌واوی به‌قه‌رار بكات.
جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دانیشتنی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنێكی گشتگیر ده‌بێت، داوای له نوێنه‌ران گه‌ل كرد ئاماده‌ی بن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌وه‌ی روویدا له رێكار و لێكدانه‌وه‌ی سیاسی له ژێر چه‌تری په‌رله‌مان، با به‌ده‌ستور و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌ن حوكمی له‌سه‌ر بده‌ین، هیوادارین به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، ئه‌و كارانه نه‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گفتوگۆ كه باوه‌ڕمان پێی هه‌یه و رێگه‌یه‌كی له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه تێپه‌ڕێنین.
پێشتر ئه‌مڕۆ راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌لیم جبوری رایگه‌یاند، دانیشتنی سبه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌لیم جبوری گشتگیر ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی له‌گه‌ڵ په‌له‌مانتارانی مانگرتوو ئیجابی بوو.
