سبەی دەنگ به کابینەی نوێی حکوومەت دهدرێت و، مانگرتووانیش بایكۆتی دهکەن
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان (حاکم سەرحان سلێڤانەیی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "بڕیارە سبەی سهعات1ی دوای نیوەڕۆ، پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی (سەلیم جبووری) لەبارەی دەنگدان لەسەر حکوومەتی نوێی عێراق بدرێت، بەڵام مانگرتووان لێدوانیان داوە بەشداریی لەو کۆبوونەوەیەدا ناکەن، بۆیە تاسبەی دیار نابێت کۆبوونەوەکە دەکرێت یاخود نا.''
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، ئەو دەنگۆیەی باس لەوە دەکات سبەی لەسەرکارلادانی دەستەی سەرۆکایەتی دەخرێتە دەنگدانهوه، راست نییە و، بهڵكه راستییهكه ئهوهیه كه دەنگ لەبارەی کابینەی نوێی حکوومەت دەدرێت.
(سلێڤانەیی) ڕوونیشی کردەوە، ئێمەی کورد دەگەێینەوە بەغدا و، جارێ تەنھا چاودێر دەبین و ھیچ ھەڵوێستمان نابێ، ههڵبهته چیی لە بەرژهوەندیی کورد بێت ئەوە دەکەین.
