ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، ئاوارەکانى عێراق زۆربه‌یان لە كوردستان داڵدە دراون

 ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، ئاوارەکانى عێراق زۆربه‌یان لە كوردستان داڵدە دراون
ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی دوا ئاماری ئاوارەکانی عێراقی بڵاو کردەوە، کە زیاترە لە سێ ملیۆن و چوارسەد هەزار کەسه‌.

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی دوا ئاماری ئاوارەکانی عێراقی بڵاو کردەوە،کە بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، 3،418،332 کەس کە سەر بە 569،722 خێزانن، لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی 2014 تا کۆتایی مانگی ڕابردوو ئاوارە بوون، تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە عێراقیش، ئاماری پلانی کارکردنی خۆی بەرز کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، زۆرترین خەڵک لە ھەردوو پارێزگای مووسڵ و ئەنبارەوە ئاوارە بوون و تائێستا بەشێکی کەم لەو ئاوارانەگەڕاونەتەوە ناوچە ئازادکراوەکانیان.
ئاماژە بەوەش دەکات کە لە 26ی ئادار تا 18ی ئەم مانگە ٤٨٩ خێزانی دیکە کە لە 2،538 کەس پێکهاتبوون، تا ئێستا لە گوندەکانی باشووری ڕۆژئاوای مەخموور و پارێزگای مووسڵەوە ئاوارە بوون.
ئەمەش، یەکەم ژمارەی چاودێریکراوی ئاوارەبووانە کە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ شوێنەکانی خۆیان جێهێشتووە و بەشی ھەرەزۆری ئاوارەبووان لە ھەرێمی کوردستان داڵدە دراون.
Top