سێشەممە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق کۆ دەبێتەوە.. کورد بەشداری دەکات
(بەنگین مزووری) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتى: "بڕیارە رۆژی سێ شەممە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق کۆبێتەوە و مانگرتوانیش بەشداری تێدابکەن، ھەندێک دەنگۆش ھەیە کە (سەلیم جبوری ) دانیشتنەکە بەرێوەببات، ھەندێکیش باس لەوەدەکەن پەرلەمانتارێکی بێلایەن، بەڵام دانیشتنەکە دەکرێت و لەسەرکارلادانی دەستەی سەرۆکایەتیش دەخرێتە دەنگدانهوه کە لەشوێنی خۆیان بمینێن، یاخود لابدرێن.
(مزووری) گوتیشی: "ئێمەش وەکو کورد بەشداری لەودانیشتنەدا دەکەین، چونکە دانیشتنێکی گشتیە و ھەموو پەرلەمانتاران بەشداری تێدا دەکەن.
