دوو سبه‌ی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجام ده‌درێت

دوو سبه‌ی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجام ده‌درێت
ئه‌مڕۆ سه‌در داوای له‌ خه‌ڵكی كرد خۆپیشاندانێكی ملیۆنی ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سیاسییه‌كان بترسێن و ناچاریان بكات كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجام بده‌ن و ده‌نگ به‌كابینه‌ی نوێ بده‌ن.

ئه‌مڕۆ رابه‌ری ره‌تی سه‌در موقته‌دا سه‌در داوای كرد رۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجام بدرێت و داخوازی ئه‌وه‌ بكرێـت، له‌ دانیشتنێكی ئاشكرای په‌رله‌مان ده‌نگ به‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بدرێـت.

سه‌در چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م دانیشتنی په‌رله‌مان و ده‌یانه‌وێ رێژه‌ی یاسایی پێویست بۆ ده‌نگدان به‌كابینه‌ی نوێ به‌ده‌ست نه‌یه‌ت.

وتیشی، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ ده‌یان تۆقێنێت و ناچاریان ده‌كات دابنیشن و ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، داواشی له‌ گه‌ل كرد ئافره‌ت و پیاو و به‌ته‌مه‌ن و منداڵ گرد بنه‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری بكرێت.
Top