ئه‌م هه‌فته‌یه عه‌بادی به‌بێ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كابینه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كرد، حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی عه‌بادی هیچ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك و تێكه‌ڵكردنێكی وه‌زاره‌ته‌كانی تێدا نییه، هه‌روه‌ك پێشتر له 22 وه‌زاره‌ت پێك دێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ئه‌م هه‌فته‌یه حه‌یده‌ر عه‌بادی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات، وتیشی، هه‌ردوو لیستی كه پێشتر عه‌بادی پێشكه‌شی كردبوو، تێكه‌ڵ كراوه، وتیشی، ئه‌و كابینه‌یه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت، به ته‌واوی ته‌كنۆكراته.
پێشتر سه‌ركوه‌زیرانی حه‌یده‌ر عه‌بادی دوو لیستی ناوی وه‌زیره‌كانی كابینی حكومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش كردبوو، لیستی یه‌كه‌می له رێگه‌ی دوو لیژنه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاندیده‌كان هه‌ڵبژارد، دووه‌میش به‌به‌شداری كاندیدی كوتله سیاسییه‌كان به‌ڵام په‌رله‌مان له ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م كابینه نوێیانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
