شا سەلمان هاوکاریی خەڵکی ئەنبار دەکات
سامر سەبهان، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە، کە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە فەرمانی پێکردووە ”بەپەلە“ هاوکاریی خەڵکی پارێزگای ئەنبار بکات.
لە تویتەکەی سامر سەبهان ئاماژە بەوەش کراوە، کە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز خەڵکی پارێزگای ئەنباری بە ”خەڵکی خۆمان“ ناوبردووە و داوای لە حکوومەتی وڵاتەکەی کردووە، هاوکاریی و یارمەتی ۆ ئەو خەڵکە دابین بکەن.
لە مانگی ئایاری 2015 چەکدارانی داعش زۆربەی شار و ناچەکانی پارێزگای ئەنباریان داگیر کرد و بەهۆی رێگانەدان بە چوونیان بۆ شاری بەغدا لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە هانایان بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە هێنا و ئاوارەیی کوردستانی باشوور بوون.
دانیشتووانی پارێزگای ئەنبار موسڵمانی سوننەمەزهەبن و سعودیەش چەندین جار رایگەیاندووە، حکوومەتی عێراق، کە زۆرینەی پێکهاتەکەی موسڵمانی شیعەمەزهەبن، گرنگیی بە سوننەکانی عێراق نادەن.
باسنيوز
