داعش له ته‌لعه‌فه‌ر كه‌سێك به‌تۆمه‌تی پێدانی زانیاری به‌پێشمه‌رگه ده‌كوژێت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش له‌سه‌ر ئه‌كاونته‌كانی خۆیان له‌تویته‌ر وێنه‌ی كه‌سێكیان بڵاوكرده‌وه كه جلوبه‌رگێكی پرته‌قاڵی له‌به‌ردایه‌و چاوی به‌ستراوه‌ته‌وه‌و دوو تیرۆریست كه یه‌كێكیان چه‌كی پێیه خۆی بۆ ته‌قه‌كردن لێی، ئاماده‌كات.
له‌ته‌نیشت وێنه‌كه‌شه‌وه ئه‌وه‌یان نوسیووه ئه‌و دوو تیرۆریسته حوكمی كوشتن به‌سه‌ر " سیخوڕێك"دا له ته‌له‌عفه‌ری سه‌ر به موسڵ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه گوایه زانیاریی داوه‌ته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
له‌به‌رانبه‌ردا فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سنووری موسڵ به‌خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌وه نیشانه‌ی ترسی قووڵی داعشه له پێشمه‌رگه، هاوكات لاوازیی داعش نیشان ده‌دات.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه كه به‌رپرسی یه‌كێك له میحوره‌كانی سنووری موسڵه روونیكرده‌وه كه له‌پاش رزگارردنی شاری رومادی و شكسته‌كانی تری پاش ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه، تیرۆریستانی داعش تووشی لاوازی‌و دابه‌زینی وره‌ی چه‌كداره‌كانیان بوون‌و ده‌یانه‌وێت به‌و جۆره پڕوپاگه‌ندانه ئه‌وه بسه‌لمێنن كه هێشتا هه‌واڵگریی ئه‌وان به‌هێزه و وره‌یان به‌رزه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت ئه‌و كه‌سه زانیاری داوه‌ته پێشمه‌رگه.
هاوكات ئاستی ئه‌و ترسه ده‌رده‌خات كه له‌پێشمه‌رگه هه‌یانه‌و به‌و جۆره ره‌فتارانه ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی بترسێنن كه له‌كاتی هێرش بۆسه‌ر شاروشارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵدا زانیاری نه‌ده‌نه پێشمه‌رگه.
هاوكات فه‌رمانده‌یه‌كی تری پێشمه‌رگه كه ئه‌ركه‌كه‌ی له‌نزیك ته‌له‌عفه‌ره به‌خه‌ندانی راگه‌یاند ئه‌و جۆره پڕوپاگه‌ندانه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان بۆسه‌ر تێڕوانینی خه‌ڵكی ناوچه‌كه نییه كه ته‌واو لێیان بێزاربوون، داعشه‌كان به‌و كرده‌وانه‌یان ده‌یانه‌وێت به‌خه‌ڵك بڵێن هێشتا به‌هێزن، كه راستیه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌یانه‌و ئه‌وان تادێت به‌ره‌و لاوازی ده‌چن.
له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا تیرۆریستانی داعش له‌عیراق‌و سوریا دووچاری چه‌ندین شكستی گه‌وره بوون و چه‌ندین شاری وه‌كو رومادی له‌عیراق‌و ته‌دمور له‌سوریاو ده‌یان شاروشارۆچكه‌ی تریان له‌ده‌ستداوه‌و به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه گورزی گه‌وره‌یان لێده‌درێت‌و تادێت ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه به‌رته‌سك ده‌كرێته‌وه.
له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا رێكخراوی تیرۆریستی داعش چه‌ندین كه‌سی بێ تاوانی به‌شێوازی جۆراوجۆری دوور له مرۆڤایه‌تی كوشت، به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق، كه ئامانجی سه‌ره‌كی له‌و كارانه‌ی تۆقاندنی نه‌یاره‌كانی بووه.
