موقتەدا سه‌در داوای له‌په‌رله‌مانتاران كرد مانگرتن بشکێنن
سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ئاشتیانه، هاوكات داواشی له‌په‌رله‌مانتاره "نیشتیمانییه‌كان" كرد، له مانگرتنی ناو په‌رله‌مان بكشێنه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌در بڕیاریدا كاره‌كانی كوتله‌ی ئه‌حرار له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌ڵپه‌سێرێت، تا به‌ستنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی وه‌زاری ته‌كنۆكرات.
سه‌در هه‌روه‌ها داوای له‌خۆپیشانده‌رانی "شۆڕشگێر" كرد، كاره‌كانی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان په‌كنه‌خه‌ن، هاوكات داواشی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد عیراقییه‌كان رزگار بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوهختیشهوه بێت.
زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عیراق مانگرتنیان له هۆڵی په‌رله‌مان راگه‌یاندووه، دوای پێشكه‌شكردنی لیستی دووه‌می كاندیده‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه، كه به‌هه‌مانگی له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كان ئاماده‌ی كردبوو.
مانگرتوان داوای چاكسازی و گۆڕانكاری له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق ده‌كه‌ن و پێنج شه‌ممه‌ی رابردووش له كۆبونه‌وه‌یه‌كی چه‌ند خولهكیدا له‌هۆڵی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌یان "له‌كارخست".
خه‌ندان
