ژماره‌ی ئاواره‌کانی ناوخۆی عێراق له سێ ملیۆن و نیو نیزیک بۆته‌وه
به‌پێی ئاماری ئه‌م رێکخراوه، له 2 تاکو 31ی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه، 48هه‌زار و 378که‌س له پارێزگای ئه‌نبار و 23هه‌زار و 718که‌سیش له پارێزگای سه‌لاحه‌دین، به‌هۆی کرده سه‌ربازییه‌کان، ئاواره بوونه.
هه‌روه‌ها له 31ی ئازاره‌وه، زانیاریی گه‌یشتوو له‌سه‌ر په‌نابه‌ران له 8پارێزگاوه، ده‌ریخستووه که زۆربه‌ی ئاواره‌کان له پارێزگای ئه‌نبارن(43%، واته 1486866که‌س) و دوای ئه‌م پاریزگایه‌ش، نه‌ینه‌وا(33%، واته 1125414که‌س) له پله‌ی دووه‌م دایه.
به‌پێی راپۆرته‌کان، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستاس ئاواره ده‌بن، له پارێزگای ئه‌نبارن، زۆربه‌ی ئاواره‌بوونه‌که‌ش له شارۆچکه‌ی "هیت" بۆ "رمادی"یه که له مانگه‌کانی ئازار و نیسان گه‌یشتۆته 30هه‌زار که‌س.
هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای مانگی ئازاره‌وه، به‌پێی ئاماری رێکخراوی کۆچ، 71هه‌زار که‌س(11هه‌زار و 800بنه‌ماڵه) له پارێزگای ئه‌نبار گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، به تایبه‌ت له رومادی.
