عێراق ٣٠٠ملیار دیناری بۆ جووتیاران تەرخان کرد
(د. ئه‌شواق جاف) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی: "ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا بڕی ٣٠٠ملیار دینار دابنرێت بۆ جووتیارانی گشت عێراق؛ هەواڵی ١٠٠ملیارەکەی پێشوویشم له وه‌زیری بازرگانی پرسی، دەڵێ ڕەنگە هەر ئه‌و بڕه پاره‌یه بێ كراوەتە ٣٠٠ملیار."
(جاف) گوتیشی: "وه‌زیری بازرگانی گوتی ئەوەندەیە ئه‌مجاره (حه‌یده‌ر عه‌بادی) داوای کردووە هەرچۆنێک بووبێ ئەو پاره‌یه دابین بکرێت."
ئه‌و ئەندامه كورده‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژه‌شی دا كه "هەرکە ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین کرا، ئه‌مجاره وه‌زاره‌تی بازرگانی چاوه‌ڕێی ڕەزایەتین ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ناکا و، یەکسەر دابه‌شی ده‌كا؛ هه‌ر پارێزگایه‌ك و چه‌ند قه‌رزی لای حكوومه‌تی عێراقە، سەدا٣ـی لێ دەردەکرێ و، باقییەکەی پێ دەدرێت.
